سوپای ئەمەریکا دەڵێت ژەنەڕاڵی باڵای ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردەی سوپای نەیجەردا قسەی کردووە و باسییان لە پارێزراویی هاووڵاتییانی ئەمەریکا لە نەیجەر و دۆخی وڵاتەکە کردووە.
وتەبێژێکی سوپای ئەمەریکا وتی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵ مارک میڵی لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەی لەگەڵ سەرکردەی سوپای نەیجەر ژەنەڕاڵ عیسا ئەبدو سدیکۆدا کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز