Accessibility links

دوو فڕۆکەی ئێف-35ی ئەمەریکی دەگەنە ئیستونیا


بۆ یەکەمجار نوێترین دوو فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکی لە ئیستۆنیا لە ناوچەی بەلتیق دەنیشنەوە ئەمەش وەکوو دەرخستنی پابەندبوونی ئەمەریکا لە بەرگری کردن لە هاوپەیمانەکانی ناتۆی لەسەر سنووری ڕوسیا

سەردانەکەی دوو فڕۆکە ئێف-35 ە ئەمەریکییەکە کە لە بەریتانیاوە بەڕێکەوتبوون و چەند کاتژمێرێک لە ئیستۆنیا مانەوەکە ئەمەش بەشێکە لە ئەرکە فراوانەکانی ئەمەریکا بۆ ڕاهێنان پێکردنی فڕۆکەوانەکانی لە ئەوروپا ئەمەش وەکو هەوڵی ناتۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی مۆسکۆ بۆ سەر بەلتیق، لەلای خۆشییەوە ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە کە نیازی وابێت.

وەزیری بەرگری ئیستۆنیاش مارجۆس تساکنا بە ڕۆیتەرزی وت " ئەمە پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرایە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG