Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە زانیاری هەواڵگری هەبێت لەسەر دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕابەرت ئۆبرایەن

ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا ڕابەرت ئۆبرایەن وتی هیچ زانیارییەکی هەواڵگری نەبینیوە ئاماژە بەوە بدات ڕوسیا دووبارە دەستی وەرداوەتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە لە بەرژەوەندی سەرۆک ترامپ.

ئەم پشتڕستکردنەوەیەی ئۆبرایەن دوای ئەوە دێت بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا بە ئەندامانی لیژنەی هەواڵگری کۆنگرێسیان ڕاگەیاندبوو ڕوسیا دووبارە هەوڵدەدات دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە.

لە دوای ئەو کۆبوونەوەیەوە، سەرۆک ترامپ بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی لەکارەکەی دوورخستەوە و کەسێکی دیکەی هاوپەیمانی خۆی خستە شوێنەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە دیموکراتەکان و بەرپرسانی پێشووی ئەمەریکا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە.

ئۆبرایەن بە تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی وت " هیچ زانیارییەکی هەواڵگریم نەبینیوە ئاماژە بەوە بدات ڕوسیا هەوڵ بدات یارمەتی بدات دووبارە سەرۆک ترامپ هەڵببژێردرێتەوە." وتیشی ئەو هەواڵانەی هەمووی " بەتاڵن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG