Accessibility links

سەربازانی گاردی نیشتیمانی ئەمەریکا بەشداری دەکەن لە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سەرکردەی سوپای گاردی نیشتیمانی ئەمەریکا وتی هێزەکانی گاردی نیشتیمانی کە لە ئێستادا یارمەتی پێشکەش دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، واپێشبینی دەکرێت 10 هەزار سەربازی دیکە لە ماوەی هەفتەیەک یاخود دوو هەفتەدا بەشداری بکەن لەو هەوڵانەدا.

جەنەڕاڵ جۆزیف لینگیل لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕۆژانە بەبەردەوامی زیاتر لە هەزار سەربازی گاردی نیشتیمانی زیاد دەکرێن تاوەکو بەشداری بکەن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

نزیکەی 29 هەزار سەربازی گاردی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆژانە بەشدارن لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG