Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕازی دەبێت لەسەر "دووبارە گفتوگۆکردنەوە" لەسەر ڕێکەوتنامەی بازرگانی لەگەڵ مەکسیک و کەنەدا


سەرۆک دانۆڵد ترامپ وتی پەیوەندییە تەلەفونییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی مەکسیک پێنا نێتۆ و سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودو وای لێکردووە یەکسەر ئەمەریکا نەکشێنێتەوە لە ڕێکەوتنامە بازرگانییەکەی نێوان مەکسیک و کەنەدا و ئەمەریکا کە با "نافتا" ناسراوە.

سەرۆک ترامپ لە ئۆڤاڵ ئۆفیس بە ڕۆنامەنوسانی وت " داوایان لێکردم دووبارە گفتوگۆ بکەینەوە، منیش بڕیارمدا لەجیاتی ئەوەی لە نافتا بێینە دەرەوە کە دەبووە جێی سەرسوڕمانێکی گەورە بۆ سیستمەکە، دووبارە گفتوگۆ بکەینەوە."

سەرۆک ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە لە تەنیشت سەرۆکی ئەرجەنتین ماوریسیۆ ماکری دانیشتبوو وتی " بەنیازبووم لە دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا لە نافتا بێینە دەرەوە، بەڵام ئەگەر من نەتوانم ڕێکەوتنێکی باش بکەم بۆ کرێکارەکان و کۆمپانیاکانمان ئەوا لە نافتا دێینە دەرەوە."

هەروەها وتی "ڕێکەوتنە بازرگانییەکە کە لە ساڵی 1994 دا بەسترا زۆر باش بووە بۆ کەنەدا هەروەها زۆر باشیش بووە بۆ مەکسیک بەڵام زۆر خراپ بووە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG