Accessibility links

تیمی یاسایی سەرۆک ترامپ: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی موڵەر سەرکەوتنێکی تەواوە بۆ ترامپ


لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر
لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر

تیمی یاسایی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر سەبارەت بە ئەگەری دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا بە تەواوەتی سەرۆک ترامپ بێتاوان دەردەخات و ئاماژە بەوە دەدات کە کارێکی گونجاوی کردووە کاتێک بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای جەیمس کۆمی دوورخستۆتەوە.

پارێزەرانی سەرۆک ترامپ، ڕودی جولیانی و جەی سیکۆلۆ و جین ڕاسکین و مارتین ڕاسکین لە بەیاننامەیەکدا وتیان " ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەرکەوتنێکی تەواوەتیە بۆ سەرۆک. ڕوون و ئاشکرایە کە هیچ پێشێلکارییەک نەبووە."

لە ڕاپۆرتەکەی موڵەردا هاتووە دەڵێت بەڵگەی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەڕێوبەری پێشووی ئێف بی ئای جەیمس کۆمی دوورخستۆتەوە بەهۆی ئەوەوە کە کۆمی ئامادە نەبووە بە ئاشکرا بڵێت سەرۆک ترامپ بە تایبەتی لەژێر لێکۆڵینەوەدا نەبووە.

هەروەها لە هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە دەڵێت دوای ئەوەی جەیمس کۆمی وردەکاری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەمپینەکەی سەرۆک ترامپی بە کۆنگرێس وتووە، سەرۆک ترامپ داوای لە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دۆن مکجان کردووە دەستوەربداتە وەزارەتی دادەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG