Accessibility links

کریملین: دەست لەکار کێشانەوەی فڵن بابەتێکی ناوخۆیی ئەمەریکایە


دیمیتری پۆسکۆڤی وتەبێژی کریملین ئەمڕۆ وتی دەست لەکارکێشانەوەی مایکڵ فڵنی ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بابەتێکی ناوخۆییە بۆ ئەمەریکا.

پۆسکۆڤ لە پەیوەندییەکی کۆنفرانسیدا وتی " هەموو ئەوەی ویستمان بیڵێین وتمان."

مایکڵ فڵنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆک ترامپ دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئەوەی کە دەرکەوت قسەی لەگەڵ باڵێۆی ڕوسیادا کردبوو لەسەر سزاکانی سەر ڕوسیا پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ ببێتە سەرۆک و مایک پێنسی جێگری سەرۆکیشی بە هەڵەدا بردبوو لەبارەی گفتوگۆکانەوە.

پۆسکۆڤ پێشتر وتبووی فڵن و باڵێۆزە ڕوسیەکە باسیان لە لابردنی سزاکانی سەر ڕوسیا نەکردووە لە گفتوگۆکانیاندا. ڕەتیشی کردەوە باس لەو قسانە بکات کاتێک کە پرسیاری لێکرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG