ئەمڕۆ دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمەریکا بڵاوی کردەوە کە هیچ ناکۆکییەکی ئەوتۆ نیـیە لە نێوان مۆسکۆ و واشنتندا لەسەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.
هەروەها دەزگاکە لە زاری باڵیۆزی روسیا سێرجی کیسلیاکەوە ىڵاوی کردەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە گفتوگۆ بکات لەگەڵ واشنتندا لەسەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وتیشی کە ناکۆکییەکان لەسەر شێوازن نەوەکو ناوەرۆک.