Accessibility links

موغیرینی لەگەڵ ڕیکس تیلەرسن باس لە ڕوسیا و ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن


یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیان فیدریکا موغیرینی لە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕیکس تیلەرسندا باسی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و تیرۆر و ڕوسیا و ئۆکرانیا کردووە

فیدریکا موغیرینی ڕۆژی پێنجشەممە دەستی کرد بەسەردانەکەی بۆ واشینتن کە یەکەم کەسە لە یەکێتی ئەوروپا کە سەردانی ئەمەریکا بکات دوای ئەوەی کە سەرۆک ترامپ بووە سەرۆکی ئەمەریکا وە بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی چاوی بە ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی مایکل فلینیش کەوتووە.

دوای کۆبوونەوەکە موغیرینی وتی کە دڵخۆشبووە بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تیلەرسندا و باسی پرسی زۆر گرنگییان کردووە کە پێکەوە کاری لەسەر بکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە باسیان لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر کردووە و هەروەها باسیان لە بەهێزکردنی بەرگری ئەوروپا و پەیوەندیەکان لەگەڵ روسیا و ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و کێشەکانی ئۆکرانیا و سوریا کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هیچ ووردەکارییەکی تری نەداوە لەسەر ئەو بابەتانەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ دیبلۆماتکارەکەی ئەوروپادا باسی کردووە.

لەساڵی 2015دا موغیرینی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکی و ئێرانی و ولاتانی تردا بەشدار بووە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێراندا بەرامبەر کەمکردنەوە سزاکان بەسەر ئێراندا.

XS
SM
MD
LG