Accessibility links

پێنس: سەرۆک ترامپ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارێکی نوێ دەردەکات سەبارەت بە کۆچبەران


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ کۆتا پێداچوونەوەی خۆی دەکات لەسەر بڕیارە نوێیەکەی سەبارەت بە کۆچبەران.

پێنس لە ووتەیەکیدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس ئاماژەی بۆ ئەوەدا لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارەکە بڵودەکرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا سەرۆک ترامپ سووربوو لەسەر ئەوەی بڕیارێکی نوێ دابنێت سەبارەت بە کۆچبەران لەجێی ئەو بڕیارەی کە داینابوو بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان لە حەوت وڵاتی موسوڵمانەوە بۆ ئەمەریکا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگا فیدڕاڵییەکان کاریان بە بڕیارەکە نەکرد.

هەروەها کاربەدەستان وتیان بڕیارە نوێیەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە یاسایی و بە هەمیشەیی لە ئەمەریکادا دەژین.

سەرچاوە/سەوا

XS
SM
MD
LG