Accessibility links

بەرپرسان: پێدەچێت ئەمەریکا 4 بۆمب هاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات


فڕۆکەی جۆری بی 52

بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان ئەمەریکا چوار بۆمب هاوێژی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لەگەڵ ستافەکەی و تیمی چاککردنەوەی فڕۆکەکانیشدا.

بەرپرسەکان کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزیان وت پێدەچێت ئەم بۆمب هاوێژانە لە جۆری بی 52 بن و هێشتا لەم جۆرە فڕۆکانە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکراون.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ڕۆژی یەکشەممە وتی ئەمەریکا کۆمەڵێک کەشتی فڕۆکە هەڵگر و بۆمب هاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکانی ئێران و دەرخستنی ئەوەی ئەمەریکا دەتوانێت بە بەهێزیەوە وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG