Accessibility links

تێلەرسن و کێڵی هەفتەی داهاتوو سەردانی مەکسیکۆ دەکەن


وەزارەتی دەرەوەی مەکسیک ڕایگەیاند ڕێکس تێلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و جان کێڵی وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی 23ی مانگی دوو سەردانی مەکسیکۆ دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئامانجی ئەم سەردانە دروستکردنی پەیوەندییەکی نزیک و پتەوە لە نێوان دوو وڵاتە دراوسێکەدا.

شایەنی باسە دوو وەزیرە ئەمەریکییەکە چاوییان بە ئەندامانی حکومەتی مەکسیک دەکەوێت کە دواتر بەرنامەیەکی باش دادەڕێژن بۆ سەردانەکە.

هەرەوەها لە ڕاگەیەندنەکەدا هاتووە کە ئەم سەردانە درێژە بە گفتوگۆکانی نێوان دوو حکومەتەکە دەدات وەکو چۆن لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان سەرۆک ئینریکی پینا و سەرۆک ترامپ ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.

شایەنی باسە سەرۆکی مەکسیک سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی هەڵوەشاندەوە کە بڕیار وابوو 31ی مانگی یەکی ڕابردوو بیکات بەهۆی سووربوونی سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر ئەوەی مەکسیک دەبێت خەرجی ئەو دیوارە بدات کە سەرۆک ترامپ داوای دەکات دروست بکرێت لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات.

سەرچاوە/ الحرة

XS
SM
MD
LG