سازکردنی ئه‌و دیواره بۆ ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێت کۆچبه‌ران و قاچاخچێکانی به‌نگ و موخه‌درات پێدا ده‌ربازبن، به‌ڵام تڕا‌مپ ده‌ڵیت بۆ ئه‌و بابه‌ته نیگه‌رانی نیه.
تڕا‌مپ شه‌مه له کۆشکی سپی به په‌یامنێرانی گوت، "ئێمه دیوارێکی زۆر به‌هێزمان هه‌یه، به‌ڵام گرنگ نیه چه‌نده قایم بێت، مرۆڤ ده‌توانێت هه‌موو شتێک ببڕێت. به‌ڵام ئێمه خه‌ڵکێمان هه‌یه که سه‌یرمان ده‌که‌ن. ده‌زانی بڕینی دیوار شتێکه، به‌ڵام زۆر ئاسانه چاک بکرێته‌وه."
تڕا‌مپ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی کرد که ڕۆژنامه‌ی "واشنگتن پۆست" ئاشکرای کرد خرابکاران به‌رده‌وام له ئه‌م مانگانه‌ی دوایی دا مشاری دو لا به‌کاردێنن که بایی 100 دولاره و کرێنی ئاسانه.
یه‌کێک له بابه‌ته‌کانی جێگای سه‌رنجی تڕا‌مپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی2016 دا ئه‌وه بوو که ئه‌و دیوارێک له سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریکا و مکزیکدا ساز ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پێشی کۆچبه‌ری نایاسایی بگرێت و مکزیک پاره‌که‌ی ده‌دات.
به‌لام له ده‌مێکدا هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ساڵی 2020 ساڵێکی ماوه، دیواره‌که هه‌روا له ڕه‌وتی سازکردن دایه. ترامپ ده‌مێک پێش ده‌ستی له ئه‌و هه‌وڵانه هه‌ڵگرت که مکزیک پاره‌ی دروستی کردنی دیواره‌که بدات، به‌ڵام هه‌رگیزپه‌سندی کونگرێسی ئه‌مه‌ریکای بۆ ده‌یان میلیارد دوڵار وه‌رنه‌گرت که بۆ سازکردنی ئه‌و دیواره پێویسته.
به‌ڵام ترامپ له به‌رامبه‌ر بوونی ڕه‌خنه له کۆنگرێس ئاستێکی ته‌نگه‌تاوی له سنوری باشور راگه‌یاند و له پرۆژه‌کانی دیکه پاره‌ی گوازته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیواره‌که دروست بکات.
به‌شی گومرگ و پاراستنی سنور گوتی سه‌رجه‌م 9 ملیارد و هه‌شت سه‌د ملیۆن دوڵار له ئه‌م سێ ساڵه‌ی دوایی پشتڕاست کراوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له 800 کیلومێتر بۆ "سیستمێكی نوێی دیواری سنوری" خه‌رج بکه‌ن.