Accessibility links

ماتیس ڕەتی دەکاتەوە واشنتن دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی سەر مانۆڕە سەربازییەکەی ئێراندا


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس هەڕەشەکانی ئێرانی بۆ تۆڵەسەندنەوە ڕەت کردەوە و وتی زۆر بێمانایە تاران وابزانێت ئەمەریکا دەستی هەبووە لەو هێرشەدا کە کرایە سەر مانۆڕە سەربازییەکەی ئێران.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا هەڕەشەکانی ئێران هیچ نیگەرانییەکی دروست کردووە یاخوود نا، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس لە وەڵامدا وتی " نەخێر منی نیگەران نەکردووە. ئێمە بە ڕوونی پێمان وتن کە پێویست ناکات بمانخەنە ئەو هەڵوێستەوە. هیوادارم مێشکەکان هێور ببنەوە و ژیرانەتر بیر بکەنەوە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوود جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران حسێن سەلامی وتی ئەو هێرشەی کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس ڕووخساری تاوانباریی ئەو هاوپەیمانێتییەی دەرخست کە ئەمەریکا و سعودیە و ئیماڕات پێکیان هێناوە دژی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG