سێ بەرپرسی ئەمەریکی وتیان هێزەکانی ئەمەریکا تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە کە پێیان وایە ڕۆڵێکی بینیوە لە هێرشەکەی ساڵی 2012 ی سەر دامەزراوە سیاسییەکەی ئەمەریکادا لە بنغازی کە بووە هۆی کوژرانی باڵیۆزی ئەمەریکا لە لیبیا کریستۆفەر ستیڤنز و سێ ئەمەریکی دیکە.
بەرپرسەکان کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە وتیان چەند ڕۆژێک دەبێت هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە لیبیا کەسێکیان دەستگیرکردووە.
دووان لە بەرپرسەکان وتیان ناوی تیرۆریستەکە مستەفا ئیمامەوە ڕۆڵێکی هەبووە لە هێرشەکە و کوشتنی باڵیۆزە ئەمەریکییەکەدا.
وتیشی ئێستا پیاوەکە دەستگیرکراوە و لای وەزارەتی داددە و لەڕێی سوپاوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەمەریکا.
وتیشیان ئەرکەکە بە ڕەزامەندی سەرۆک ترامپ ئەنجامدراوە و هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی وەفاقی نیشتیمانی لیبیدا ئەنجامدراوە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی لێدەکرێت.
سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئیمام ڕووبەڕووی دادگا دەبێتەوە لە ئەمەریکا لەسەر ئەو ڕۆڵەی کە بینیویەتی لە هێرشەکانی یانزەی سێپتێمبەری ساڵی 2012 دا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز