وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ئەنتۆنی بلینکن و سەرۆک وەزیری لیبیا عەبدولحەمید دبیبە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا جەختیان لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیکە کردۆتەوە بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی لیبیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیری لیبیا جەختیان لە پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنی ئاگربەست کردۆتەوە کە لە 23 ی مانگی 10 ی ساڵی 2020 دا واژۆکراوە، بە کشانەوەی هێزە بیانیەکان و بەکرێگیراوەکانیشەوە لە لیبیا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز