Accessibility links

ئەمەریکا: وڵاتەکە بەردەوام دەبێت لە سزادانی ئەو لوبنانیانەی کە هاوپەیمانی حیزبوڵان


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو لوبنانیانەدا کە هاوپەیمانی کۆمەڵەی حیزبوڵان و تێوەگلاون لە گەندەڵیدا.

ئەم لێدوانەی بەرپرسە ئەمەریکیەکە لە کاتێکدا دێت ئیسڕائیل و لوبنان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە ململانێکانیان لەسەر سنووری دەریایی وڵاتەکانیان. ئەو گفتوگۆیانەش ئەمەریکا نێوەندگیری تێدا دەکات.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیڤد شینکر بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەپاندنی سزا هێشتا بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئیسڕائیل و لوبنان ڕێکەوتن لەسەر داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ گفتوگۆکانی داهاتوویان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG