Accessibility links

ئەمەریکا بە جیدی داوای کەمکردنەوەی گژرییەکان لە لوبناندا دەکات


ئەمەریکا پێنجشەممە بە جیدی داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان لە لوبنان دا کرد دوای ئەوەی هێرشێکی مەرگهێنەرانە لە بەیرووت ئەو ترسەی هێنایە گۆر کە شەری تایفەیی سەرهەڵداتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس بە پەیامنێرانی گوت، "ئێمە تێکەڵ بەکاربەدەستانی لوبنان دەبین کە داوای هێمنایەتی و داوا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکەن."

لانی کەم شەش کەس دوای ئەوە کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون کە دەسترێژی لە خۆپێشاندانی لایەنگرانی تاقمەکانی حزبوڵا و ئەمەل کرا.

مانگی سووری لوبنان ژمارەی بریندارانی تا ٣٠ کەس ڕاگەیاندووە. ژمارەیەکی زۆر لە بیناکانی خەڵک لە دەرووبەری رووداوەکە گوللەیان وێکەوتوون و خەڵکی نیگەرانی ئەو ناوجەیە لە نێو ماڵەکانیان دا ماونەوە.

ئەمەریکا نەیویست لێدوان بدات کە کێ بەرپرسیار بوو بەڵام رەخنەی خۆی لە حزبوڵا دووپات کردەوە کە گرووپێکە ئێران پشتیوانی لێدەکات و ئەمەریکا بەگرووپێکی تێرۆرستی دەزانێت.

پرایس گوتی، " داهاتووی دێمۆکراسی لوبنان بەستراوەتەوە بە توانایی هاوڵاتیانی بۆ ئەوەی بابەتە سەختەکان بە شێوەیەک چارەسەر بکەن کە باوەریان بە سەروەری یاسا هەبێت."

XS
SM
MD
LG