Accessibility links

کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕێکەوتن لەسەر سزا نوێیەکانی سەر ڕوسیا


یاسادانەرانی ئەمەریکا گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە ڕێگە دەکاتەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ پەسەندکردنیپڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیا و ئێران و کۆریای باکووردا و دواتر بنێردرێت بۆ سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەتاوەکوو پەسەندی بکات.

سیناتۆر بۆب کۆرکەر لە بەیاننامەیەکدا ڕێکەوتنەکەی ڕاگەیاند و وتی ڕێکەوتنەکە دوای گفتوگۆیەکی زۆری کۆنگرێس و سەرۆک کێڤن مککارثی هاتووە.

کۆرکەر پێشتر ڕازی نەبوو لەسەر ئەوەی سزاکان کۆریای باکووریش بگرێتەوە بەڵکو دەیویست بە جیا باس لە بابەتی کۆریای باکوور بکرێت. بەڵام وتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕازیبوون لەسەر ئەوەی بەزوویی سزاکانی سەر کۆریای باکوور توندتر بکەنەوە.

هەروەها پڕۆژە یاساکە بەشێوەیەک دانراوە کە کۆنگرێس بتوانێت بەخێرایی هەر جوڵەیەکی سەرۆک بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکان ڕەت بکاتەوە.

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی سارا هوکابی ساندەرس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک پشتیوانی لە سزاکانی سەر ئەو وڵاتانە و دەکات و دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی ئەو سزایانە بمێننەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا سەرۆک دەیەوێت دڵنیاش بێتەوە لەوەی ڕێکەوتنی باشمان دەست بکەوێت. ئەو دوو شتە هەردووکیان زۆر گرنگن بۆ سەرۆک."

لەلای خۆشیانەوە ڕۆژی چوارشەممە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی ڕیابکۆڤ وتی مۆسکۆ کاردانەوەی دەبێت ئەگەر هاتوو سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بسەپێنرێت بەسەر وڵاتەکەیدا.

هەروەها بەپێی دەزگای هەواڵی ڕوسیا سێرجی ڕیابکۆڤ هۆشیاریداوە لەوەی سزاکان هیچ بوارێک ناهێڵنەوە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG