Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی چەک بە بەهای 1.4 ملیۆن دۆلار بە کوەیت پەسەند دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی چەکی بە کوەیت پەسەند کردووە کە بەهاکەی دەگاتە 1.425 ملیار دۆلار.

دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دەرەوە فرۆشتنی 84 موشەکی بەرپەرچدانەوەی جۆری باک-3 و سیستمەکانی ئێم ئێس ئی و کەلوپەلی دیکەی پەیوەست بەو سیستمانەوە بە کوەیت پەسەند کردووەکە کۆی بەهاکانیان دەگاتە 800 ملیار دۆلار.

لەگەڵ موشەکی نوێی بەرپەرچدانەوەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕازیبووە بە نوێکردنەوەی ئەو سیستمە پاتریۆتەی کە لە ئێستادا لە کوەیت هەیە.

هەردوو کۆمپانیای لۆکهید مارتن و ڕایثیۆن تێکنۆڵۆجی دابینکەری سەرەکی ڕادار و تۆپهاوێژ و موشەکی بەرپەرچدانەوە و سیستمی پاتریۆتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG