Accessibility links

پێنتاگۆن بەتوندی سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەتوندی سەرکۆنەی تازەترین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکووری کرد و ڕوونیشی کردەوە ئەمەریکا پابەندە بە پاراستنی وڵاتەکەی و هاوپەیمانانی وەکو ژاپۆن و کۆریای باشوور.

کاپتن جێف دەیفزی وتەبێژی پێنتاگۆن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەرنامەکانی چەکی نایاسایی"ی کۆریای باکوور مەترسییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی.

وتیشی " ئێمە دەتوانین بەرپەرچی هەر هێرشێکی موشەکی کۆریای باکوور بدەینەوە و هەرچی پێویست بێت دەیکەین بۆ بەرپەرچدانەوە و نەهێشتنی ئەو مەترسییانەی کە دەکەونە سەر خاک و هاوڵاتیانی خۆمان و هاوپەیمانانمان."

شایەنی باسە ڕۆژی یەکشەممە کۆریای باکوور ڕایگەیاند بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی نوێی ئەنجامداوە و دەڵێت توانیویەتی پەرەبدات بە بەرنامەی چەکەکانی.

سەچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG