جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کامالا هاریس ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکەی مۆدێرنای دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدرا و داوای لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا کرد متمانەیان بەم پڕۆسەیە بێت.
کامالا هاریس لە ناوەندی یونایتد مێدیکاڵ سەنتەر ڤاکسینەکەی پێدرا کە دەکەوێتە ناوچەیەکی واشنتنەوە و ژمارەیەکی زۆر ئەمەریکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی تێدایە.
ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی بە ڕەچەڵەک ئەفریقین لە ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی گیان لەدەستدان و توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە.
هاریس دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە کە کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکا دروستی کردووە وتی " دەمەوێت بە بیری خەڵکی بهێنمەوە ناوچەکەتان ئەو شوێنەیە کە دەتوانن لەسەر دەستی ئەو کەسانەی کە متمانەتان پێیانە ڤاکسینەکەی لێ وەرگرن و دەکرێت ئەو کەسانە ناسیاوی خۆشتان بن."
وتیشی " دەمەوێت بە بیری خەڵکی بهێنمەوە کە کۆمەڵێک سەرچاوەی متمانەپێکراو هەن تاوەکو یارمەتیدان بدەن و دەتوانن بێنە ئەم شوێنە و ڤاکسینەکە وەربگرن."
سەرچاوە/ فرانس پرێس