Accessibility links

ئەمەریکا و ئوردن یارمەتی زیاتر بەسەر ئاسمانی غەززەدا دەخەنە خوارەوە


سوپای ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا و ئوردن جارێکی دیکە یارمەتی زیاترییان بەسەر ئاسمانی غەززەدا هەڵداوەتە خوارەوە، زیاتر لە 36,800 پاکێجی هاوکاری خۆراکییان لە ڕێی پەڕەشووتەوە خستووەتە خوارەوە بۆ ناو غەززە.

هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆربەی 2.3 ملیۆن دانیشتووەکەی کەرتی غەززە و کەمبوونەوەی خۆراک و ئاو و دەرمان لە کەرتەکەدا.

دۆخەکە لە باکووری غەززە زۆر خراپترە، ڕێکخراوەکانی یارمەتییە مرۆییەکان ناتوانن دەستییان بگات بە باکووری غەززە، لەبەر ئەوەش ڕۆژی سێشەممە یارمەتییەکان خراونەتە خوارەوە بۆ باکووری غەززە. بەرپرسانی تەندروستی کەرتەکە دەڵێن لە تەنها یەک نەخۆشخانەدا 15 منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی یاخود وشکبوونەوەوە گیانییان لە دەستداوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە ئێکس نوسیویەتی " ئەمەریکا پابەندە بەوەوە کە هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی یارمەتی زیاتر بگەیەندرێتە ئەو کەسانەی ناو غەززە کە زۆر پێویستییان پێیەتی. ناوەستین و کۆڵ نادەین."

ئەمەریکا چەندین جار داوای لە ئیسڕائیل کردووە کاری زیاتر بکات بۆ کەمکردنەوەی کارەساتە مرۆییەکە لە غەززە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG