Accessibility links

ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە قودس دەکاتەوە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قودس

ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا بە فەڕمی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس لە کاتێکدا زۆرێک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و فەڵەستینییەکان دژی ئەو هەنگاوەی ئەمەریکان.

باڵیۆزخانەکە لەناو بینای کونسوڵخانەی ئەمەریکادا کار دەکات لە قودس، لە کاتێکدا گەڕانەکان دەست پێدەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی گەورەتر.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە لە غەززە فەڵەستینییەکان خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و پێکدادان ڕوویدا، بەهۆی ئەوەشەوە هێزەکانی ئیسڕائیل زیاتر لە 40 هاوڵاتی فەڵەستینیان کوشت. هێزەکان ئیسڕائیل ڕۆژی دووشەممە لەسەر سنوور تەقەیان کرد و کۆمەڵێک برینداربوون.

ڕەخنەگران ڕەخنەی توندیان لە هێزەکانی ئیسڕائیل گرتووە بەوەی فیشەکی ڕاستەقینە بەکاردەهێنن لەکاتێکدا ئیسڕائیل دەڵێت ئەوەی دەیکات پێویستە بۆ ئاسایش.

ئیسڕائیلییەکان هەموو قودس بە پایتەختی خۆیان دەزانن، لەکاتێکدا فەڵەستینیەکان ڕۆژهەڵاتی قودس بە پایتەختی دەوڵەتی داهاتووی فەڵەستین دەزانن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG