Accessibility links

ئەمەریکا و ژاپۆن و ئوستڕالیا داوا لە جیهان دەکەن فشار بخەنە سەر کۆریای باکوور


ئەمەریکا و ژاپۆن و ئوستڕاڵیا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخەنە سەر کۆریای باکوور تاوەکوو واز لە ڕەفتارە هەڕەشەییەکانی بهێنێت و سزای دارایی و سیاسی تری بەسەردا بسەپێنرێت بەهۆی تاقیکردنەوە ناوەکییەکانیەوە.

وەزیرەکانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە کۆتایی کۆبوونەوەکانیان لە مانێلا ڕایانگەیاند سزا نوێیەکانی سەر کۆریای باکوور دەبێت بەتوندی جێبەجێ بکرێن.

هەروەها وڵاتانیش پابەندبوونی خۆیان بە سزاکانەوە دووپاتکردەوە و یارمەتی خۆیان پێشکەش کرد بۆ جێبەجێکردنی سزاکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG