Accessibility links

ئەمەریکا سیستمی بەرگری موشەکی ثاد لە ئیسڕائیل بڵاودەکاتەوە


بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا و ئیسرائیل وتیان سوپای ئەمەریکا پێشکەوتووترین سیستمی بەرگری موشەکی و ئاسمانیی بۆ یەکەمین جار لە ئیسڕائیل بڵاودەکاتەوە.

وتەبێژی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ئەوروپا وتی بڵاوکردنەوەی سیستمی ثاد کە لەم مانگەدا دەستی پێکرد ئامانج لێی ئەوەیە سوپای ئەمەریکا دەتوانێت لە سەرتاسەری جیهاندا بەم خێراییە ئەو سیستمە بڵاوبکاتەوە.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو پێشوازیی لە گەیشتنی سیستمەکە کرد و و وتی ئەوە نیشانەیەکە لەسەر ئەوەی ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسڕائیلەوە.

ناتانیاهو وتی " سیستمی ثادی ئەمەریکی پێشکەوتووترین سیستمی بەرگری موشەکە لە جیهاندا، لەگەڵ سیستمی بەرگری خۆمان و ئەوەدا بەهێزتر دەبین لەبەرامبەر هەڕەشە نزیکەکان و دوورەکاندا لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

ئەم هەنگاوەی ئەمەریکاش لە نێوەندی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیلدا دێت بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە سوریادا و لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران کە تیایدا وتی ناتوانێت هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئیسڕائیل و ئێراندا بەدوور بزانێت.

سوپای ئەمەریکا وتی بڕیاری گواستنەوەی خێرای سیستمی ثاد بۆ ئیسڕائیل مەبەست لێی ئەوەیە کە ئەمەریکا پیشانی بدات پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئاسایشی ئیسڕائیلەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG