Accessibility links

واشنتن پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ دروستکردنی نیشتەجێـیەکان لە کەناری ڕۆژئاوا


ئەمەریکا بەشێوەیەکی کرداری پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل کرد بۆ دروستکردنی نیشتەجێـیەکان لە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین و بەوەش دەستبەرداری هەڵوێستە درێژخایەنەکەی خۆی بوو کە پێشتر دەیوت نیشتەجێـیەکان " پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمەریکا کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕایگەیاند شکستێکە بۆ فەڵەستینییەکان و سەرکەوتنە بۆ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو کە کۆشش دەکات بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات دوای بەڕێوەچوونی دوو هەڵبژاردنی گشتی لە ئیسڕائیل کە هیچ کامیان یەکلاکەرەوە نەبوون.

پەمپێیۆ وتی لێدوانەکانی ئەمەریکا بە تێپەڕبوونی کات سەبارەت بە جێگیرگەکانی بەشی ڕۆژئاوا کە ئیسڕائیل لە جەنگی ساڵی 1967 دا داگیریکرد وەکو یەکتر نەبوون، ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جیمی کارتەر لە ساڵی 1978 دا وتی نیشتەجێـیەکان لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا یەک ناگرنەوە، بەڵام سەرۆکێکی دیکەی ئەمەریکا ڕۆناڵد ڕیگان لە ساڵی 1981 دا وتی نیشتەجێـیەکان بەنایاسایی نازانێت. جیمی کارتەر سەر بە دیموکراتەکان بوو بەڵام ڕۆناڵد ڕیگان کۆماری بوو.

لە ساڵی 2017 دا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئۆرشەلیمی بە پایتەختی ئیسڕائیل ناساند، هەروەها ئەمەریکا لە ساڵی 2018 دا بە فەڕمی باڵیۆزخانەی خۆی لە ئۆرشەلیم کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG