Accessibility links

ئاسۆشێتدپرێس: کۆشکی سپی خەریکی پێکهێنانی تیمێک بۆ ناساندنی گەڵاڵەی ئاشتی خۆرهەلاتی نێوەڕاستە


ە هاتنەسەرکاری بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ و گەرمتر بوونی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسڕایل، هومێد بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی زیاتربووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، بەڕێوەبەەرایەتی تڕامپ خەریکی پێک هێنانی تیمێکی تایبەتی لە کۆشکی سپی بە مەبەستی پێشکەش و بەرەوپێشبردنی گەڵاڵەی ئەمەریکا بۆ مەسەلەی ئاشتی نیوان ئیسڕایل و فەلەستینیەکانە.

ئەو ئاژانسە لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژی هەینی نووسی کە ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی بۆ ناسین و ڕاکێشانی کەسانی گونجاو حەوتووی ڕابردوو لە گەڵ ناوەندەکانی دیکەی ئەمەریکا پەیوەندی گرت.

بە گوتەی کاربەدەستانی ئاگادار لە ئەو بابەتە، کە ئاژانسەکە پێناسەی ئەو کەسەکانی ئاشکرا نەکردووە، نووسی "تیمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" لە ژێر چاودیری جێرد کۆشنر و جەیسن گرینبڵات، نوێنەرانی سەرۆک تڕامپ بۆ مەسەلەی ئاشتی، دەبێت.

بەرپرسایەتی زۆرتری ئەو تیمە، ڕێکخستن و بەرنامەڕێژی بۆ پێشکەش کردنی گەڵاڵەی ئاشتی بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ بۆ بیروڕای گشتییە و سێ بەشی سیاسی-ئاسایشی، ئابووری و پەیوەندییەکانی ستراتژیک لە خۆدەگرێت.

بە گوێرەی ئاسۆشتێتدپرێس، هەواڵی پێکهێنانی تیمی ئاشتی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دوای چەند مانگی ڕابردوو ئاماژە لە مەسەڵەی پێشوەچوونی هەوڵەکانی واشنگتن لە بواری گەیشتن بە ئاشتی نێوان ئیسڕایل و فەلەستینیەکانە.

بەڵام وەک ئەو ئاژانسە دەڵێت، هێشتا بۆ ناساندنی وردەکاری گەڵاڵەی ئاشتی کۆشکی سپی کاتێکی دیاریکراو لە بەرچاونەگیراوە.

هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ئاشتی خۆرهەڵاتی نیوەڕاست ساڵانێکە درێژەی هەیە، بەڵام هەر لە گەڵ گرفت بەڕەوڕووبوە لە نێویان دا سازکردنی شارۆچکە لە لایەن ئیسڕایل کە بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما ڕەخنەی لێدەگرت.

بە هاتنەسەرکاری بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ و گەرمتر بوونی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسڕایل، هومێد بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی کە لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاوەستا، زیاتربووە.

سەرۆک تڕامپ لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ڕابردوو کە لە گەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیەکان، مەحمود عەباس هەیبوو، گوتی گەیشتن بە ئاشتی لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ئەوەندە دژوار نیە کە هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG