Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسڕائیل هۆشیاری دەداتە هاوڵاتیانی لەسەر زیادبوونی گرژیەکان لە ناوچەکەدا


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسڕائیل ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تیایدا هۆشیاری دەداتە هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە ئیسڕائیل سەبارەت بە " زیادبوونی گرژییەکان " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەنێوەندی مەترسییەکانی ڕوودانی هێرشی موشەکی.

ئاگادارکردنەوەکە کە لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسڕائیل و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە هیچ ئاماژەیەکی بە کوژرانی قاسم سولەیمانی نەداوە، هەروەها ئاماژەشی بە هیچ گروپێک یاخود دەوڵەتێکی دیاریکراو نەداوە.

لەژێر ناونیشانی " زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا "، باڵیۆزخانەکە وتی " باڵیۆزخانەکە هانی هاوڵاتیانی دەدات ئاگاداری خۆیان بن و هەنگاوی گونجاو بنێن تاوەکو هۆشیاری ئەمنییان زیاتر بێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە کە ڕووداوە ئەمنیەکان لەوانەش هێرشی موشەکی ، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ڕوودەدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG