Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا و ئیسڕائیل نیگەرانن لە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بەرنامە ناوەکییەکەیدا


جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە واشنتن نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەسەر ئەو پێشکەوتنانەی ئێران لە بەرنامە ناوەکییەکەیدا کردوویەتی، هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیڕەوی دەکات " هەڕەشەیەکی گەورەیە ".

کۆشکی سپی وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسڕائیل موئیر بن شبات لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا ڕێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی تیمێکی کاری هاوبەش بۆ سەنگ خستنەسەر گرنگیدان بە هەڕەشەکانی ئێران کە لەڕێی پێدانی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بە هاوپەیمانەکانی دروستی کردووە.

دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسڕائیل هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی سێیەمی کۆبوونەوەکان لە ڤییەنا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی واشنتن بۆ سەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و پابەندبوونی تاران بە ڕێکەوتنەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG