Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا و ئیسڕائیل هەماهەنگی دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ناوەکیدا


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل پابەندن بە هەوڵەکانیانەوە بۆ هەماهەنگیکردن لەپێناو ئەوەدا کە ڕێگە نەدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

کۆشکی سپی وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل لە کۆبوونەوەیەکدا پابەندبوونی خۆیان بەو بابەتەوە دووپات کردۆتەوە، هەروەها تاوتوێی هەنگاوە دیبلۆماتی و ئابوورییەکانیان کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان.

کۆشکی سپی وتیشی بەرپرسانی دوو وڵاتەکە لە کۆبوونەوەکەیاندا پێداچوونەوەیان بە هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای ئەمەریکا و سوپای ئیسڕائیلیشدا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG