Accessibility links

بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا و ئیسرائیل تاوتوێی ' قۆناغی دواتری ' ڕێککەوتنەکەی غەززە دەکەن لە دەوحە


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا بیڵ بێرنس
بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا بیڵ بێرنس

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە وتی بەڕێوبەری دەزگاکانی هەواڵگری ئەمەریکا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ تاوتوێکردنی " قۆناغی دواتری " ڕێککەوتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ‌غەززە.

سەرچاوەکە وتی بڕیارە بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا و بەڕێوبەری موسادی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆک وەزیری قەتەر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەل ثانیدا کۆببنەوە، وتیشی بەرپرسانی میسڕیش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەهۆی " هەستیاریی " گفتوگۆکانەوە، بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئیسڕائیل لە دەوحەن و لەگەڵ سەرۆک وەزیری قەتەڕدا کۆدەبنەوە."

وتیشی " مەبەست لە گفتوگۆکان دروستکردنی بەرەوپێشچوونێکە لە درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی وەستانە مرۆییەکە و دەستکردن بە گفتوگۆی زیاتر سەبارەت بە قۆناغی دواتری ئەگەری ڕێککەوتنێک."

سەرچاوەکە وتیشی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا بیڵ بێرنس و بەڕێوبەری موساد دەیڤد بارنیا " کۆمەڵێک کۆبوونەوە " ئەنجام دەدەن کە لەلایەن سەرۆک وەزیری قەتەڕ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەل ثانییەوە دەستپێشخەرییان بۆ کراوە، ئەوەش بە مەبەستی " تاوتوێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە لەسەروو ئەو دوو ڕۆژەی کە زیادکراوە بۆ ئاگربەستەکە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG