Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە ئیسڕائیل دەکات لە چوار گەڕەکی ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات بکشێتەوە


ڕۆژنامەی یورشەلیم پۆستی ئیسڕائیلی بڵاویکردەوە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا داوا لە ئیسڕائیل دەکات لە چوار گەڕەکی ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات بکشێتەوە لە چوارچێوەی پلانی ئاشتی ئەمەریکادا بۆ ناوچەکەدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەدا کە بەرپرسە ئەمەریکییەکان بە وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئافیگدۆر لیبەرمانیان ڕاگەیاندووە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ داوا لە ئیسڕائیل دەکات لە گەڕەکەکانی شەعفات و ئەبو دەیس و عیساویە و جەبەک مەکبەر بکشێتەوە.

لیبەرمانی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لەمیانەی سەردانەکەی هەفتەی ڕابردوویدا بۆ واشنتن چاوی کەوت بە زاوای سەرۆک ترامپ و ڕاوێژکاری باڵای جارێد کوشنەر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمان جۆن بۆڵتن و وەزیری بەرگری جەیمس ماتیس و نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەیسن گرینبلات.

ئەمەش پێش کەمتر لە دوو هەفتە دێت لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ قودس، واچاوەڕواندەکرێت دوای ماوەیەکی کەم لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکە پلانی سەرۆک ترامپ بۆ ئاشتی ڕابگەیەنرێت.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG