Accessibility links

ئەمەریکا لەگەڵ ئیسڕائیل و وڵاتانی تردا کار دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی


ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا بە سەرۆک ترامپی وت حکومەتی ئەمەریکا هەوڵدەدات لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی تردا کار بکات بۆ پەرەپێدانی ڕێگای نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و هەموو ئەو هێرشانەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئینتەرنێت.

تۆماس بوسێرت یاریدەدەری سەرۆکی کاروباری ئاسایشی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وتی کۆمەڵەی کاری ئەمەریکی و ئیسڕائیلی لەم هەفتەیەدا کۆدەبنەوە سەبارەت بە بابەتەکانی ئاسایشی ئینتەرنێت.

تیمە ئەمەریکییەکە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەخۆدەگرێت و لەگەڵ هاوتا ئیسڕائیلییەکانیاندا کاردەکەن.

وتیشی کۆمەڵەکە کار لەسەر پەرەپێدانی ڕێگەیەکی نوێ دەکەن بۆ بەپەرچدانەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان پێش ئەوەی بگەنە تۆڕەکان و هەروەها دیاریکردنی شێوازی چاودێریکردنی هێرشبەرەکان.

لەلای خۆشییەوە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئیسڕائیل مانگانە ڕووبەڕووی دەیان هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە.

وتیشی ئیسڕائیل ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی تردا کار بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئەلەکترۆنییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG