Accessibility links

کۆشکی سپی: بایدن بەمزووانە لەگەڵ نەتانیاهودا قسە دەکات


وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی
وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی

کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەنیازە بەمزووانە قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهودا بکات، بەڵام ئاماژەی بە کاتەکە نەدا.

نەبوونی نەتانیاهو لە لیستی ئەو سەرۆکە بیانیانەدا کە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا قسەی لەگەڵدا کردوون کۆمەڵێکی لە ئیسڕائیل و شارەزایانی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی سەرسوڕمان کردووە، هەریەک لە باراک ئۆباما و دانۆڵد ترامپ لە دەستپێکی دەستبەکاربوونیاندا وەکو سەرۆکی ئەمەریکا قسەیان لەگەڵ نەتانیاهودا کردووە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک بەپەرۆشەوەیە قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیر نەتانیاهودا بکات، بێگومان پەیوەندییەکی دوورودرێژی لەگەڵیدا هەیە."

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو پەیوەندییەکی پتەو و نزیک هەبوو لەنێوانیاندا، ئەگەر هاتوو بایدن دەستبەرداری سیاسەتەکەی سەرۆکی پێشوو ببێت ئەوا نەتانیاهو ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.

ساکی وتی " بێگومان پەیوەندییەکی گرنگ هەیە لە نێوان ئەمەریکا و ئیسڕائیلدا، ئەویش لەڕووی ئاسایشەوە وەکو هاوبەشێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا، بەمزووانە قسەی لەگەڵدا دەکات، لە ئێستادا بەروار و کاتێکی دیاریکراوم لانیە پێتانی بڵێم."

سەرچاوە. ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG