Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل دەڵێت لەگەڵ سەرۆک بایدندا باسیان لە ئێران و ئۆکرانیا و ڕووسیا کردووە


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت دەڵێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا قسەی کردووە و تاوتوێی ڕێگاکانی ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێرانیان کردووە.

دوو سەرۆکەکە سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاش قسەیان کردووە، بێنێت وتی پیرۆزبایی لە سەرۆک بایدن کردووە سەبارەت بەو هێرشەی ئەمەریکا کە بووە هۆی کوژرانی ڕابەری ڕێکخراوی داعش ئەبو ئیبراهیم ئەل قوڕەیشی.

بێنێت لە بەیاننامەیەکدا وتی سوپاسی بایدنی کردووە لەسەر پشتیوانییەکانی بۆ ئیسڕائیل و بانگهێشتیشی کردووە سەردانی ئیسڕائیل بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG