سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بەنیازە لەماوەی دوو هەفتەی تردا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات سەبارەت بە شەڕی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا و ڕێکخراوی داعش
سەرۆک ترامپ پێش ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەنجامبدات لەگەڵ کابینەکەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت کەوا لەماوەی دوو هەفتەی تردا باس لە شەڕی داعش دەکات بەڵام هیچ بەروار و وردەکارییەکی تری نەدا سەبارەت بە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە.
سەرۆک ترامپ وتی " لەماوەی ڕابردوودا لە گەشتێک گەڕامەوە و ڕێکەوتنێکی سەربازی گەورەم ئەنجامداوە کە ملیۆنەها هەلی کار دەڕەخسێنێت لە ئەمەریکادا و یارمەتی سعودیەش دەدات بۆ دەستەبەرکردنی جێگیری و ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست."
سەرچاوە/ VOA