Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ژمارەی دیبلۆمارکارانی ئەمەریکا لە سوریا زیادی کردووە


وەزیری بەرگری سوریا جیم ماتیس
وەزیری بەرگری سوریا جیم ماتیس

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی ژمارەی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە سوریا دوو هێندە زیادی کردووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هێنان بە ڕێكخراوی داعش.

ئەمەریکا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆییەکانی لە عیراق و سوریادا توانی بە ڕێژەیەکی زۆر چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لەو دوو وڵاتەدا پاک بکاتەوە، بەڵام هێشتا نیگەرانییەک هەیە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە ڕێکخراوەکە بگەڕێتەوە.

ماتیس وتی " دیبلۆماتکارە ئەمەریکییەکان لەوێن و ژمارەیان دوو هێندە زیادی کردووە. لەگەڵ کەمبوونەوەی ئەرکە سەربازییەکاندا دەبینن ئێستا هەوڵە سیاسییەکان سوودیان دەبێت."

بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە وتی ماتیس ئاماژەی بە کارمەندانی وەزارەتی دەرەوە داوە کە ژمارەیەک دیبلۆماتکاریان تێدایە لە بوارەکانی یارمەتییە مرۆییەکاندا کار دەکەن.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا باڵیۆزخانەی لە سوریادا نیە.

ماتیس وتی " هێشتا شەڕ دەکەین، کەس وا نەزانێت شەڕ ناکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG