Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا بکات لە " کاتێکی گونجاودا "


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا بکات لە " کاتێکی گونجاودا."

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی " لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جی ئین، سەرۆک ترامپ ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکووردا لەکاتێکی گونجاو و لەژێر بارودۆخێکی گونجاودا."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " دوو سەرۆکەکە جەختیان لەسەر گرنگی توندکردنەوەی سزاکان کردۆتەوە بۆ سەر کۆریای باکوور."

ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین ڕایگەیاند گفتوگۆکە ڕۆژێک دوای یەکەمین گفتوگۆی نێوان دوو کۆریاکە هاتووە دوای زیاتر لە دوو ساڵ. کۆریای باشوور لە بەیاننامەکەدا دەڵێت سەرۆک ترامپ ڕازی بووە بەوەی کە هیچ کردەوەیەکی سەربازیی نابێت لەکاتێکدا گفتوگۆ هەبێت.

دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکە، سەرۆک ترامپ وتی موون جەی ئین سەپاسگوزاری خۆی نیشانداوە بۆ ئەو ڕۆڵەی کە هەیبووە لە گەڕاندنەوەی کۆریای باکوور بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان. سەرۆک ترامپ وتی " ئەو زۆر سوپاسگوزاری ئەوە بووە کە ئێمە کردوومانە. ئەمڕۆ دەرکەوت کە ئێمە بووین .. ئەگەر ئێمە هەڵوێستمان نەبووایە ئەوە هەرگیز ڕووینەدەدا."

سەرۆک ترامپ هیوای ئەنجامێکی ئەرێنی خواست، وتی " کێ دەزانێت ئەوە دەبێتە هۆی چی ؟ هیوادارم ببێتە هۆی سەرکەوتن بۆ جیهان. نەک تەنها بۆ وڵاتەکەمان بەڵکو بۆ هەموو جیهان."

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا موون سوپاسی سەرۆک ترامپ کرد کە یارمەتیداوە بۆ گفتوگۆکان لەڕێی زیادکردنی سزا و فشارەکان بۆ سەر سەرکردایەتی کۆریای باکوو.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG