Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: هێرشەکان لە عێراق هیچ زیانێکی ماددی یاخود گیانیان لێنەکەوتۆتەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی هێرشە موشەکیەکانی سەر شوێنەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و بەڵێندەرەکانی لە بەغدادی پایتەختی عێراق هیچ زیانێکی بەرچاوی ماددی یاخود گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی واشنتن هێشتا شوێنەواری هێرشەکانی سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد و دامەزراوەی پشتیوانی دیبلۆماسی ئەمەریکی لە فڕۆکەخانەی بەغداد هەڵدەسەنگێنێت کە فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمەریکا ئەو بنکەیە بەکاردەهێنن.

وتیشی ژمارەیەکی کەم لەو کەسانەی لەو شوێنانە بوون چارەسەرییان وەرگرتووە بەهۆی ئەو دوکەڵەی دوای هێرشەکانەوە هەڵیانمژیوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG