Accessibility links

پێنتاگۆن دەڵێت هێشتا تاوتوێی چۆنیتی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمەریکا دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی هێشتا تاوتوێی ئەوە دەکات چۆن وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە کە دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی عێراق سێ سەربازی ئەمەریکی برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆناثان هۆفمان وتی " هێشتا تاوتوێی ئەوە دەکەین چۆن وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە هەر شوێنێکی جیهاندا. مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین."

ڕۆژی شەممە بەهۆی هێرشێکی موشەکیەوە سێ سەربازی ئەمەریکی و ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون، ئەوەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە خراپتربوونی بارودۆخی ناوچەکە زیاتر کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG