Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکا: نزیکین لە ناردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ عێراق


فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا نزیک بۆتەوە لە ناردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ عێراق، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی سەربازە ئەمەریکییەکان لە حاڵەتێکدا ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی ئێران ببنەوە.

فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی لە دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتی " ئێمە نزیکین لە ناردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی و سیستمی دژە موشەکی باڵیستیکی بۆ عێراق، بەمەبەستی پاراستنی خۆمان لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێرانیدا."

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدابوو هەوڵ دەدات مۆڵەت لە عێراق وەربگرێت تاوەکو سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بهێنێتە عێراقەوە بۆ پتەوکردنی بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمەریکا، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەشتی مانگی یەکدا ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمەریکایان تێدایە لە عێراق.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG