کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی دەڵێت جارێد کوشنەر زاوا و گەورە ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ بە سەردانێک لە عێراقە.
کاربەدەستەکە شەوی یەکشەممە وتی کوشنەر لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا پێکەوە ڕۆیشتوون.
هێشتا وردەکاری سەردانەکەی کوشنەر ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پێدەچێت شەڕی داعش لە نێو کارنامەی گەشتەکەیدا ببێت.
کوشنەر وەکو سەرۆک ترامپی خەزوری پێشتر هیچ ئەزمونێکی لە نێو حکومەتدا نەبووە، بەڵام بە خێرایی بوو بە یەکێک لە پیاوە هەرە بەهێزەکان لە واشنتن.
سەرچاوە/ VOA