ئەمەریکا ڕایگەیاند زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە لە دووبارە فرۆشتنەوەی ئەو نەوتە ئێرانییەی کە لە ڕێگادا بۆ ڤەنزوێلا دەستی بەسەرداگرت.
لە مانگی هەشتدا ئەمەریکا ڕایگەیاند دەستی بەسەر 1.1 ملیۆن بەرمیل نەوتدا گرتووە کە وابڕیاربوو بە ڤەنزوێلا بفرۆشرێت و پارەکەشی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران بگەڕێتەوە.
جێگری وەزیری دادی ئەمەریکا جۆن دیمەرز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێستا دەتوانین بڵێین ئەمەریکا ئەو نەوتەی فرۆشت و ڕادەستی لایەنی سێیەمی کرد. بەنیازین ئەو پارەیەی دەستمان کەوتووە بیدەینە سندوقی قوربانیانی تیرۆری ئەمەریکییەکان."
سەرچاوە/ فرانس پرێس