Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئامانج لە سیاسەتی وڵاتەکەی وتوێژکردنە لەگەڵ ئێران


هەڵسوڕێنەری کارەکانی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جۆناثان کۆهین بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وت سیاسەتی واشنتن بەرامبەر تاران هێشتا بەندە بە هەوڵە ئابووری و سیاسییەکانەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

دوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆهین لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان و وتی بە ئەنجومەنەکەی ڕاگەیاندووە کە بەڵگەکانی ئەمەریکا دەریدەخەن ئێران بەرپرسە لە هێرشەکانی سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداو، هەروەها داوای لە جیهان کرد بە ئێران بڵێن ئەمە جێی قبوڵکردن نیە.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەریدەخات کە ئەمەریکا ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و داوای وتوێژێ کرد سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان مەجید تەخت ڕەوانجی بە ڕۆژنامەنووسانی وت بڕیاری ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا ئاماژەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی " ئەمەریکا ڕێز لە یاسا و سیستمە نێودەوڵەتیەکان ناگرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG