Accessibility links

هەوڵدەدرێت گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا چارەسەر بکرێن


شاندێکی باڵای ئەمەریکا بە سەرکردایەتی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆناثان کۆهین لەگەڵ سیاسەتمەدارانی باڵای تورکیدا کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان.

لە ماوەی ڕابردوو لەم مانگەدا گرژییەکی سیاسیی دروستبوو لەنێوان تورکیا و ئەمەریکادا دوای ئەوەی بەرپرسانی تورکی کارمەندێکی تورکی کونسوڵخانەی ئەمەریکایان لە تورکیا دەستگیر کرد بە ناوی مەتین تۆپوزەوە بە تۆمەتی تیرۆریست، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا پێدانی ڤیزا لە تورکیادا ڕابگرێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کالین لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی " باوەڕم وایە ئەم کێشەیە بەمزووانە چارەسەر دەبێت."

وەکو ئاماژەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان، پێش ئەوەی شاندەکەی ئەمەریکا سەردانی ئیستانبوڵ بکات، بەرپرسانی تورکیا خێزان و کوڕەکەی تۆپوزیان ئازادکرد، هەرچەندە هێشتا هەر ڕووبەڕووی تۆمەت دەبنەوە.

چارەسەکردنی گرژییەکان لەگەڵ تورکیادا ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەسەلمێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران.

ڕاوێژکاری سیاسی گڵۆباڵ سۆرس پارتنەرس ئاتیلا یێسلادا دەڵێت " بۆ ئەوەی ترامپ بتوانێت ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی ئێران ببێتەوە لە ناوچەکەدا، ئەوا پێویستی بە دەستە ڕاستێکی نوێ هەیە." ئەو دەستە ڕاستەش مەبەستی لە تورکیا بوو.

وتی " بەڵام ئێستا ئێران باشترین هاوڕێی تورکیایە و خراپترین دوژمنی ئەمەریکایە، ئێستا ئەمەریکا کۆمەڵێک کێشەی هەیە لەگەڵ تورکیادا."

پشتیوانیکردنی واشنتن لە یەپەگە لە شەڕیاندا دژی داعش ئەنقەرەی تووڕە کرد. یەپەگە بەشێک بوو لە هەوڵەکان بۆ گرتنەوەی شاری ڕەققەی سوریا. بەڵام ئەنقەرە یەپەگە بەوە تۆمەتبار دەکات کە پەیوەندی هەبێت بە حیزبی کرێکارانی کوردستانەوە کە بۆ ماوەیەکی درێژە دژی تورکیا وەستاوەتەوە.

حکومەتی تورکیا یەپەگەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە دەیەوێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر سنوورەکانی دروست بکات و ئەوەش وا دەکات بترسێت لەوەی کوردەکانی تورکیاش داوای سەربەخۆیی بکەن.

شارەزایان سیاسی پێیان وایە تورکیا و ئێران بەرژەوەندی هاوبەشیان دۆزیوەتەوە دوای ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و ئەوەش وای لێکردوون لەیەکتر نزیک ببنەوە.

لەم مانگەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا سەردانی تارانی کرد بەمەبەستی هەماهەنگی کردن لەگەڵ ئێراندا دژی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

بەرپرسێکی سیاسیی باڵای پێشووی تورکیا ئایدین سێڵسین کە کونسوڵخانەی تورکیای لە هەرێمی کوردستان کردەوە وتی " وادیارە ڕێکەوتنێک هەیە، هەرچەندە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوە ڕەت دەکاتەوە."

بەڵام بەرژەوەندیی ستراتیژی ئەنقەرە لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی واشنتندا یەک دەگرێتەوە. لەکاتێکدا تورکیا و ئێران هەمان هەڵوێستیان هەیە بەرامبەر کوردستان. شارەزایەکی ئێرانی دیجماچید ئەسەدی لە بەشی کاری بیرگەندی فەڕەنسا دەڵێت لە ڕووی سیاسییەوە گرژییەکی هەرێمی هەیە کە ناتوانرێت چارەسەر بکرێت.

وتی " هەر کە کێشەی کوردستانیان چارەسەر کرد، کێشەکانی دیکە لەنێوانیاندا دەردەکەوێت، وەکو سوریا."

هەتاکوو ئەمدواییانەش ئەردۆگان تەواو هاوڕا بوو لەگەڵ واشنتندا سەبارەت بەوەی نیگەرانە لەوەی فارس پێگەی خۆی فراوانتر بکات لە ناوچەکەدا.

ئێران و تورکیا لە مێژەوە ڕکابەری یەکترین. ئەنقەرە بە بەهێزیەوە پشتیوانی لەو هێزانە دەکرد کە لە دژی حکومەتی سوریا دەجەنگان کە ئێران پشتیوانی لێدەکردن. وە هەتاکوو ئەمدواییانەش ئەردۆگان چەند جارێک بەغدادی بەوە تۆمەتبار دەکرد بەوەی ئەجێندایەکی هەیە دژی سوننەکانی عێراق لە بەرژەوەندی تاران.

بەرپرسی سیاسیی پێشووی تورکیا سێلسین دەڵێت هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونادات لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر کوردەکان هەتاکوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا. بەڵام شارەزایان پێیان وایە باجی ئەو سیاسەتە لەوانەیە زۆر گەورە بێت بۆ ئەنقەرەش و واشنتنیش.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG