Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی دەڵێت هەڵدانی مانگی دەستکردی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە بۆ هۆکاری مەدەنی نیە


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا پێی وایە هەڵدانی مانگی دەستکردی سەربازیی لەلایەن ئێرانەوە لەژێر سەرپەرشتی سەرکردەیەکی پلە بەرزدا بووە کە پێشتر دەستی هەبووە لە هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەمەریکیەکاندا.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی لە هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی هەڵدانەکە ئەوە دەرکەوتووە کە لەژێر سەرپەرشتی ئەمیر عەلی حاجی زادەدا بووە کە سەرکردەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانە، هەروەها لە شوێنێکدا لە ڕۆژهەڵاتی ئێران هەڵدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو حاجی زادە لەپشت خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی بووە لە کەنداو لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو، هەروەها بەرپرس بووە لە هێرشە موشەکیەکانی مانگی یەکی ئەم ساڵ بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و خستنە خوارەوەی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکرانیا لەنزیک تاران.

ڕۆژی سێشەممە کەناڵی فەڕمی ئێران ئاماژەی بەوەدا سوپای پاسداران یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازیی ئێرانیان هەڵداوە، وتیشی مانگە دەستکردەکە ناوی نورە و گەیشتۆتە مەوداکەی خۆی.

بەرپرسە ئەمەریکیەکە وتی هەڵدانی ئەو مانگە دەستکردە بۆ هۆکاری مەدەنی نەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG