Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا 5 بەرپرسی ئێرانی دەخاتە لیستی ڕەشەوە


ئەمەریکا 5 بەرپرسی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە بەتۆمەتی ڕێگەگرتن لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروارانە، ڕۆژێک بەر لە دەنگدانی پەرلەمانی ئێران، کە وەک ڕیفراندۆمێک لەسەر بەڕێوەبردنی سیاسی و قەیرانە ئابورییەکان لێی دەڕوانرێت.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمرۆ پێنچشەممە گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر 5 بەرپرس و ئەندامی شورا(نیگابان) و لیژنەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە بەرامبەر بێبەشکردنی ئەنجومەنەکە و چەندین هەزار پاڵێوراو.

وەزارەتی خەزێنە گوتی سزاکان هەر یەک لە ئەحمەد جەننەتی سکرتێری شورای نیگابانی ئێران و محەمەد یەزدی ئەندامی شورای نیگابانی ئێران، لەگەڵ 3 ئەندامی دیکەی کۆمیتەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان سزا دران.

سزاکان سەرماییەی هەریەک لەو بەرپرسە ئێرانیانە لە ئەمەریکا سڕدەکات وە بەشێوەیەکی گشتی بازرگانیکردنی ئەمەریکییەکان لەگەڵیاندا قەدەغە دەکات.

‌هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بە شێوەیەکی ڕەسمی لە ڕۆژی پێنجشەممە کۆتاییان هات، ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا علی خامەنەیی گوتویەتی( دەنگدان ئەرکێکی ئایینیە) بەڵام هەندێک لە ڕیفۆرمخوازانی دیاری ئێرانی لەگەڵ چالاکوانانی دەرەوەی ووڵاتدا داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

XS
SM
MD
LG