Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکایی: ئەو پێنج ئەمەریکاییەی لەلایەن ئێرانەوە ئازادکران گەیشتنە نزیک واشنتن


خێزانەکانی پێنج هاووڵاتییە ئەمەریکاییەکە لە چاوەڕوانی گەیشتنیاندا
خێزانەکانی پێنج هاووڵاتییە ئەمەریکاییەکە لە چاوەڕوانی گەیشتنیاندا

بەرپرسێکی ئەمەریکایی دەڵێت ئەو پێنج هاووڵاتییە ئەمەریکاییەی کە لەلایەن ئێرانەوە ئازادکران گەیشتوونەتەوە ئەمەریکا.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی پێنج کەسەکە گەیشتوونەتە بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی واشنتن.

پێنج کەسەکە کە یەکێکییان بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە ئێران زیندانی کرابوو، لە وڵاتی قەتەڕەوە بە گەشتێک گەیشتوونەتە ئەمەریکا، لە ناوچەی واشنتنیش پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی پێنج هاووڵاتییە ئازادکراوەکەی بڵاوکردەوە کە لە فڕۆکەیەکدان لەگەڵ ئەو دیبلۆماتکارە ئەمەریکاییانەدا کە هەوڵییاندا بۆ ئازادکردنییان.

سۆلیڤان لەسەر وێنەکە نوسیویەتی " بەخێربێنەوە بۆ ماڵەوە."


دوابەدوای چەندین گفتوگۆ کە بەشێکییان قەتەڕ سەرپەرشتی دەکرد، ئێران و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانییان تەواو کرد، ئەوەش دوای ئەوەی 6 ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوورەوە گواسترانەوە بۆ قەتەڕ.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG