یاسادا‌نه‌رانی ئه‌مەریکا ڕۆژی دوو‌شه‌ممه دوای کۆبوونه‌وه‌یەکی داخراو لەگه‌ڵ کاربه‌دستانی باڵای زانیاری، بیر و ڕاگه‌لێکی زۆر جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به توانایی ئه‌مەریکا بۆ ده‌ستنیشانکردنی دزه کردنی ئێران له ڕێکه‌وتنـنامه ناوه‌کیه نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه. لەم بارەیەوە لە دەنگی ئەمەریکا مایکڵ بۆمان ڕاپـۆرتێـکی نووسیوە و شاهێد عەلەوی بە کوردی ئامادەی کردووە.
سێناتۆر باب کۆرکەر به‌رپرسی کۆماری کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سێنای ئه‌مەریکا ده‌ڵێت: "من دڵنیا نیم ئێران نه‌توانیت فێڵمان لێ بکات و پێشم وانیـیه هیچ که‌سێک بتوانێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته دڵنیگه‌ران نه‌بێت."
سێناتۆر کۆرکەر ئه‌م قسانه‌ی دوای ته‌واوبوونی ئه‌و دانیشتنه داخراوه کرد که به‌رپرسی باڵای ئاژانسی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بەشداری تێدا بوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سێناتۆره‌کان ده‌یانتوانی به‌ڵگه زۆر نهێنیه‌کان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بخوێنـنه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به توانایی ڕێکخراوه ئه‌منیه‌کانی ئه‌مەریکا بو چاو‌دێری به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران و ڕوونکردنه‌وه‌ی چالاکیه ناوه‌کیه‌کان و ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌م وڵاته به سپارده‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێک پێیان پێویسته بیـپرسن.
کۆرکەر باوه‌ڕی وایه ئیشه‌که زۆر له چاو‌دێری بنکه و باره‌گا ناوه‌کیـیە ناسراوه‌کانی ئێران زیاتر و گرنگتره و ده‌ڵێت "به دڵنیایـیه‌وه ئێران ئه‌وه‌نده گه‌مژه و نه‌زان نیـیه کاره نهێنیه‌کانی له باره‌گا ناوه‌کیه ناسراوه‌کانی وه پێش ببات. نیگه‌رانی ئێمه بۆ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بنه‌ڕه‌تیـیه و سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌یه ئه‌و وڵاته به دزیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌و نیگەرانیه‌ی ئێمه به‌م دانیشتنه ته‌واونه‌بووه، چۆن نازانین ئه‌وان به شارا‌وه خه‌ریکی چین و چی له‌ده‌ستی ئێمه دێت بو ئه‌وه ئاگامان له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران بێت."
چاو‌دێری ورد
سێناتۆری دێموکرات تیم که‌ین ڕایی جیاوازی هه‌یه. تیم که‌ین ده‌ڵێت "ئێران پێشتر گزه‌ی زۆری کردوه و ئێمه بێ ئه‌وه‌ش چاو‌دێری رێگەپێ‌دراومان کردبێت، پێمان زانیوە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه ئێستا ده‌توانین به وردی و به تایبه‌تی پشکنینی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران بکه‌ین."
سێناتۆر که‌ین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من پێم وایه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌شی زانیاری زۆر ته‌واوبوون و توانای ئه‌وان جێگه‌ی متمانه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و زانیاریانەی ئێمه لەمه‌به‌دواوه به چاو‌دێری به ده‌ستی دێنین، ئیمکانی ئه‌وه به ئێمه ده‌دات ئاگادرای هه‌ر جۆره گزه و له ڕێ لادانێک بین."
سێناتۆر که‌ین ئاماده نه‌بوو هیچ ورده‌کاریەک سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه نهێنیانه بدرکێنێت، به‌ڵام ڕوونی کرده‌وه "به‌رپرسانی ئه‌منی به ڕاشکاوی و ڕوونی سه‌باره‌ت به توانایی و که‌م و کۆڕیـیه‌کانیان و هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یانه و ئه‌و شتانه‌ش که ئاگایان لێ نیـیه دوان. ئه‌وه‌ی من له ژوری کۆبوونه‌وه‌که خوێندمه‌وه، نیشانه‌ی توانایی ده‌ستگای ئه‌منی پێوه دیار بوو."
کۆنگرێسی ئه‌مەریکا 60 ڕۆژ مۆڵه‌تی هه‌یه ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران تاووتوێ بکات و ڕای خۆی سه‌باره‌ت به‌وه ده‌ربڕێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای پشووی ساڵانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کۆنگرێس له مانگی نۆدا، ئه‌م رێکه‌وتنه بکه‌وێته به‌ر ده‌نگ. چاوه‌ڕوانیش ناکرێت ڕێبه‌رانی کۆماری ڕازی بن ڕای ئه‌رێنی به‌م ڕێکه‌وتننامەیە بده‌ن.
باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵێنی داوه ڕای نه‌رێنی کۆنگرێس به‌م ڕێکه‌وتنه ڤیتۆ بکات. بۆ له کارخستنی ڤیتۆی ئۆباما پێویسته لانی که‌م دوو له سێی نوێنه‌رانی هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌نی ئه‌مەریکا ڕای نه‌رێنی به ڕێکه‌وتنه‌که بده‌ن.
پشتیوانی وه‌رگرتن بۆ ڕێکه‌وتنه‌که
ئۆباما بۆ ڕازیکردنی نوێنه‌رانی کۆنگرێس به په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتنه‌که، چه‌ند به‌رپرسی باڵای به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆی له نوسینگه جۆرواجۆره‌کانه‌وه ناردووه بو بینای کۆنگرێس.
کۆرکەر ده‌ڵێت "من پێم وایه کا‌تێک لێکۆڵینه‌وه لەسه‌ر ئه‌م ڕێکه‌وتنه ته‌واو بێت و هه‌موو ورده‌کاریـیه‌کانی ڕوونبێته‌وه، هه‌مووان به بێزاریـیەکی زۆره‌وه چاوی لێ ده‌که‌ن و ئه‌و کاته‌یه که خه‌ڵک به پێی ئه‌وه که بیانه‌وێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌رەو پێش بچێت یان ڕابگیرێت، بڕیارێکی زۆر دژوار ده‌ده‌ن."
ژماره‌یەک له ڕاپرسیه نوێـکان نیشانی ده‌دەن که پشتگری گشتی له ڕێکه‌وتنه‌که ڕوو له زیادبوونه. سێناتۆری کۆماری، جان مه‌ک‌کەین به‌رپرسی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سێنات ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م رێکه‌وتنه له کۆنگرێس په‌سەند نه‌کرێت، به مانای ئه‌وه نیـیه که به‌رپرسانی حوکمی هه‌وڵی ته‌واویان نەدابێت. مه‌ک‌که‌ین ده‌ڵێت "به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما هه‌وڵی خۆیان داوه و ئه‌وه‌ی که پیـێان بکرێت کردوویانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی جوان وێنا بکه‌ن."
له دژی ڕخنه‌کان
تیم که‌ین زۆرێک له‌و ڕخنانه له بینای کۆنگرێس ده‌کرێت، ره‌دی ده‌کاته‌وه.
ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌یڵێن ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مه له هه‌ر ئاڵتەرناتیڤێکی دیکه باشتره؟ پێم وابێت شیکردنه‌وه‌ی ئه‌مه زۆر ئاسانه. ئه‌م جۆره قسانه چ په‌یوه‌ندیـیەکی به ستاتوسی ئێستای ئێمه هه‌یه؟ ئه‌م قسانه له کوێ بۆ کا‌تێک پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه دیپلوماسیانه ده‌ستپێبکات، به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بوونی هه‌بوو؟ هه‌روه‌ها کا‌تێک ئه‌م هه‌وڵه دیپلوماسیه به‌رهه‌می پێ بگات، ئه‌م قسانه له کوێ ده‌بن؟"
گوتیشی "به پێی ئه‌م به‌راورده، من پێم وایه ئه‌م 15 ساڵه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی دریژه‌ی ده‌بێت، هه‌موو شته‌کان به باشی ده‌چێته پێش و شه‌و و ڕۆژی له ئێستا باشتر ده‌بێت."